ترەمپ و بایدن لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی تەلەڤزیۆنی رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە
هەردوو کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی و بەشێوەی راستەوخۆ، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لە رووبەڕبوونەوەکەدا، دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان، قسە لەسەر شەش پرس و تەوەری پەیوەندیدار بە وڵاتەکەیان دەکەن، کە بریتین لە؛
- پەتای کۆرۆنا
- دادگای باڵای ئەمریکی
- ئابووریی ئەمریکا
- پرسەکانی تایبەت بە نەژادپەرستی و توندوتیژی لە ئەمریکا
- کارەکانی پێشووی بایدن و ترەمپ
- پاکیی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکا
رووبەڕووبوونەوە تەلەڤزیۆنییەکە کاتژمێر 9ـی رۆژی 29-9-2020 لە زانکۆی کیس ویسترن ریزیریڤ لە شاری کلیڤلاند لە ویلایەتی ئۆهایۆن رێک دەخرێت و بڕیارە دوای ئەوەش، لە دوو شوێنی دیکەش لە 15 و 22ـی مانگی داهاتوو (مانگی 10ـی 2020)، رووبەڕووبوونەوەی تەلەڤزیۆنی ساز بکەن.
کاتی دیاریکراو بۆ رووبەڕووبوونەوە تەلەڤزیۆنییەکە 90 خولەکە و دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن ماوەی 15 خولەکیان لەبەردەست دەبێ بۆ قسەکردن لەسەر ئەو شەش تەوەرەی دیاری کراوە.
بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 3-11-2020 بەڕێوە بچێت و تێیدا دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی کۆمارییەکان، رکابەریی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان دەکات و هەوڵی بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا بۆ خولێکی دیکە، کە چوار ساڵە، دەدات.
باسنيوز
