ترەمپ داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات سزای چین بدات
ترەمپ لە گوتەیەكدا لە پێش خولی 75مینی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان پێشكهشیكرد، گوتی: چین لە رۆژی یەكەمی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە لە وڵاتدا ھاتوچۆی لە ناوخۆ قەدەغەكرد، بەڵام رێگای بەفڕۆكەكاندا گەشت بكەن و خەڵكی جیھان تووشی كۆرۆنا بكەن".
سەرۆكی ئەمەریكا چەند جار دووبارەی كردەوە و نەخۆشییەكەی بە "ڤایرۆسی چینی" ناوبرد و گوتی: "دەبێت نەتەوە یەكگرتووەكان چین سزا بدات بە ھۆی رێكارەكانی".
ترەمپ پێشتر چەند جار جەختیكردووەتەوە، كەوا ئیدارەكەی بەرپرسیارییەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە جیھاندا دەخاتە ئەستۆی چین و پهكین تاوانبارە بە شاردنەوەی زانیاری لە سەر تەشەنەكردنی ئەو ڤایرۆسە و گوتی: دەسەڵاتدارانی چین دەیانتوانی "پەتاكە راگرن".
سەرۆكی ئەمەریكا دووچاری رەخنەی زۆر بووەتەوە بەھۆی شێوازی مامەڵەكردنی ئیدارەكەی لەگەڵ پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 لە شاری وھانی چینی بڵاوبوویەوە. ئەمەریكا لە جیھاندا وڵاتی یەكەمە لە رووی ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە و تاكو ئێستا نزیكەی 7 ملیۆن حاڵەت لەو وڵاتەدا تۆماركراون و نزیكەی 200 ھەزار كەسیش بە ھۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش گومانی خستووەتە سەر چانسی بردنەوەی ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كە بڕیارە لە 3ی كانوونی دووەمی 2020 ئەنجامبدرێت.
k24 -
