سه‌رۆكی چین به‌ڵێنی دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هه‌موو جیهان ده‌دات
له گوته‌یه‌كدا له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفراسه‌وه له‌به‌رده‌م گه‌ڕی 75ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، شی جین بینگ گوتی: پێویسته جیهان پابه‌ندی رێنماییه زانستییه‌كان بن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گوێڕایه‌ڵی رۆڵی سه‌ركردانه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه، داواشی له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان كرد، بۆ ئه‌و ئامانجه یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتوو بن.
سه‌رۆكی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاته‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك ڤاكسینی دژ به كۆرۆنای داهێناوه و هه‌موویان له قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌دان.
دووپاتیشی كرده‌وه، چین پێكوته‌كانی دژ به كۆرۆنا بۆ هه‌موو جیهان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و ڤاكسینانه كاڵایه‌كی جیهانیی گشتین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتی: "پێشینه‌ی پێدانی ئه‌و ڤاكسینانه بۆ وڵاتانی پێگه‌یشتووه".
جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگیی به سیاسهتنهكردنی پرسی كۆرۆنا كرده‌وه و گوتی: ڤایرۆسی كۆرۆنا دوا په‌تا نابێت كه رووبه‌ڕووی جیهان ده‌بێته‌وه، داواشی له سه‌رجه‌م وڵاتان كرد، هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی ململانێی شارستانییه‌ته‌كان.
هه‌روه‌ك شی جین بینگ راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 50 ملیۆن دۆلاری بۆ پلانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بواری مرۆیی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ته‌رخان كردووه.
k24 -
