ئەمریکا: رێگە نادەیەن ئێران بە موشەکە بالیستییەکانی جیهان بخاتە مەترسییەوە

 ئەمریکا: رێگە نادەیەن ئێران بە موشەکە بالیستییەکانی جیهان بخاتە مەترسییەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی رێگە نادات ئێران بە بەکارهێنانی موشەکە بالیستییەکانی، جیهان بخاتە مەترسییەوە، دەشڵێت، "ئەو سزایانەی کە بەسەر تاراندا سەپاندویانە 27 دامەزراوە و کەسایەتی ئێران دەگرێتەوە".

رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 چەندین هەڵەی گەورەی تێدایە و ناتوانێت بە گوێرەی پێویست توانا ئەتۆمییەکانی ئێران سنورداربکات


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 چەندین هەڵەی گەورەی تێدایە و ناتوانێت بە گوێرەی پێویست توانا ئەتۆمییەکانی ئێران سنورداربکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران لەئێستادا توانوییەتی توانا ئەتۆمییەکانی خۆی تا ئاستێکی مەترسیدار پەرەپێبدات، چەندین جار رێگری لە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان کردوە سەردانی پێگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی بکات.

رێگە نادات ئێران بە بەکارهێنانی موشەکە بالیستییەکانی جیهان بخاتە مەترسییەوە

ترەمپ باسی لەوەشکرد، رێگە نادات ئێران بە بەکارهێنانی موشەکە بالیستییەکانی جیهان بخاتە مەترسییەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سزایان بەسەر 27 دامەزراوە و کەسایەتی ئێراندا سەپاندوە.

شەوی رابردو مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەمو پەلامارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بیەوێت لەئایندەدا بیکاتە سەر بنە سەربازییەکانی ئەمریکا، سزاکانی وڵاتەکەشی بۆسەر ئێران لەچوارچێوەی پاراستنی گیانی سەربازەکانیدایە.

ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئەمریکا دوای ئەوە هات، هەریەک لە نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا داواکەی ئەمریکا بە سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکانیان بەسەر ئێراندا رەتکردەوە و رایانگەیاند، ئەمریکا ناتوانێت تاکلایەنانە ئەو سزایانە بەسەر ئێراندا بسەپێنێتەوە.






خەندان
Top