ترەمپ داوا ده‌كات بایدن خانه‌نشین بكرێت
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی 200 هه‌زار حاڵەتی گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی جۆ بایدن بۆسه‌ر دۆناڵد تره‌مپ چڕتر ده‌بێته‌وه و تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی، له‌كاتێكدا قه‌یرانی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی روبه‌ڕوی وڵات بوه‌ته‌وه، هیچ هه‌نگاوێكی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌ناوه، بۆیه شایه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه نیه.
تره‌مپ هیچ ئاماده‌ییه‌كی تێدا نیه، له‌شوێنی خۆی وه‌ستا و نه‌جوڵایه‌وه، شكستیهێنا و په‌شۆكا و ترسا
بایدن له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كرێكاری كارگه‌یه‌كی ئه‌له‌منیۆم له‌ناوچه‌ی مانیتۆوی باشوری غربن بای وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، تره‌مپ هیچ ئاماده‌ییه‌كی تێدا نیه، له‌شوێنی خۆی وه‌ستا و نه‌جوڵایه‌وه، شكستیهێنا و په‌شۆكا و ترسا، راستیهكهش ئه‌وه‌یه هه‌ركاتێك پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌ربگرێت هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته له‌بیر ده‌كات و له‌به‌ڵێنه‌كانی په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
بایدن كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ئابوری وڵات دروستكردوه، نابێت خه‌ڵك رێگه بدات داوای پشتگیریان لێبكات
له‌به‌رامبه‌ریشدا و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له ئۆهایۆ دۆناڵد تره‌مپ ره‌خنه‌ی له پشتگیریكردنی بایدن بۆ مامه‌ڵه‌ی بازرگانی كرد له‌رابردودا و رایگه‌یاند، بایدن كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ئابوری وڵات دروستكردوه، نابێت خه‌ڵك رێگه بدات بایدن داوای پشتگیریان لێبكات و داوای لێبوردنی قبوڵ بكات.
ئێستاش كاتی خانه‌نشینكردنی بایدن هاتوه و ده‌بێت بنێردرێت بۆ خانه‌نشین
لهپهیامێكیشدا بۆ بایدن، تره‌مپ ده‌ڵێت، "ئه‌و خیانه‌تی لێ كردیت، ئه‌وه درۆی له‌گه‌ڵ تۆدا كردوه و بێ باوهڕبوه، ئێستاش كاتی خانه‌نشینكردنی بایدن هاتوه و ده‌بێت بنێردرێت بۆ خانه‌نشینی".
به‌گوێره‌ی راپرسیه‌كی نوێی ئاژانسی رۆیته‌رز، كه له‌ویلایه‌تی ئیبسۆس ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه كه ده‌نگه‌كانی جۆ بایدن له پێش دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌یه، له ویلایه‌تی بنسلڤانیاش ده‌نگه‌كانی هه‌ردولا هاوتای یه‌كترن.
خەندان
