زه‌ریف: ئه‌وه‌ی جه‌نگ راده‌گه‌یه‌نێت بڕیاری كۆتاییهێنان له ده‌ستی ئه‌و نابێت
زه‌ریف له توویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "دوای تێپه‌ڕبوونی 40 ساڵ به‌سه‌ر سنووربه‌زاندنی سه‌دام و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی عێراق و ئێران، كه ماوه‌ی 8 ساڵ به‌رده‌وام بوو.. یادی گیانی ئه‌و "پاڵه‌وانانه"ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه كه له ده‌ستماندان. له‌و جه‌نگه‌دا به خۆڕاگری ماینه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان پاڵپشتی له دوژمن ده‌كرد، ته‌نانه‌ت دوای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییش".
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "با ئه‌وه به‌بیر بهێنینه‌وه.. هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نییه ته‌نیا پشت به‌خۆ به‌ستن نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌ست به جه‌نگ بكات، بڕیاری كۆتاییهێنانی ئه‌و جه‌نگه له‌ده‌ست ئه‌و نابێت، له جه‌نگدا هیچ لایه‌نێك براوه نییه".
ئه‌و هۆشداریه‌ی زه‌ریفیش وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكا، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه لێدوانه دژیه‌كه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات چڕ بوونه‌ته‌وه و دواجار ئه‌مه‌ریكا بڕیاری سه‌پاندنی چه‌ند سزایه‌كی نوێی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی سه‌ر به ئێران‌دا راگه‌یاند.
k24 -
