خامنەیی: وڵاتانی رۆژئاوا پاڵپشتییەکی گەورەیان لە سەدام حسێن کرد و چەکی کیمیاییان پێدا
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا-ی ئێرانی، ئەمڕۆ دوشەممە ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، "لەکاتی شەڕی عێراق- ئێراندا، چەندین وڵات ئامانجیان لەناوبردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بو، لە نێوانیشیاندا ئەمریکا، روسیا، وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ و ئەوروپا تێدابو".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەوکاتەدا ئەمریکا لێک تێگەیشتنی لەگەڵ سەدام حسێن، سەرۆکی رژێمی بەعس هەبو، هاوکاری سەربازی رادەستکردبو، بەڵام لەوکاتەدا ئێران لە قۆناغی رێکخستنەوەی بەرەکانی سوپای وڵاتەکەی بو، سوپای پاسدارانیش لە یەکەمین ساڵی دروستبونیاندا بون.
خامنەیی باسی لەوەشکردوە، سوپای پاسداران لەوکاتەدا تەنها خاوەنی چەکی سوک بو، دوژمنانی وڵاتەکەی زانیاریان لەوبارەیەوە هەبو، بۆیە شەڕیان بەسەر وڵاتەکەیدا سەپاند.
باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوشی خستەڕو، "وڵاتانی رۆژئاوا لەوکاتە پاڵپشتییەکی گەورەیان لە سەدام حسێن کرد، تەنانەت چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتیان پێدا، تا لە دژی گەلی ئێران بەکاریبهێنێت".
شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە مانگی ئهیلولی ساڵی 1980 دهستیپێکرد، که ماوهی هەشت ساڵ بهردهوام بو تا ساڵی 1988ی خایاند، له ئێران ئەو شەڕە به ناوی "بهرهڤانی پیرۆز، شهڕی سهپێندرا و شهڕی هەشت ساڵه" دهناسرێت و له عێراقیش به ناوی "شهڕی یهکهمی کهنداو" دهناسێندرێت.
نهتهوه یهکگرتوهکان بۆ کۆتاییھێنان بهو شهڕه له ساڵی 1987دا بڕیارنامهی ژماره 598ی دهرکرد، بهڵام ئهو بڕیارنامهیه تا ساڵی 1988 جێبەجێ نەكرا.
خەندان
