هیندۆراس قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل دەناسێنێت
سەرۆکی هیندۆراس شاری ئۆرشەلیم (قودس) وەک پایتەختی ئیسرائیل دەناسێنێت و باڵوێزخانەکەی دەگوازێتەوە ئەو شارە.
خوان ئۆرلاندۆ هێرناندیز، سەرۆکی هیندۆراس رایگەیاندووە، پێش کۆتایی ئەمساڵ (2020)، باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل لە تەلئەڤیڤەوە دەگوازرێتەوە قودس.
خوان ئۆرلاندۆ هێرناندیز هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر بارودۆخی تەندروستی، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە شڵەژاوە، لەبار بێت، ئەوا دەست بە گواستنەوەی باڵوێزخانەکەیان لە تەلئەڤیڤەوە بۆ قودس دەکەن.
گواستنەوەی باڵوێزخانەی هیندۆراس بۆ قودس داننانی ئەو وڵاتەیە بەوەی قودس پایتەختی ئیسرائیلە و ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕەزایی عەرەب و فەلەستین، کە قودس بە پایتەختی فەلەستین هەژمار دەکەن.
هیندۆراس وڵاتێکی ئەمریکای ناوەڕاستە و کەوتووەتە باشووری گواتیمالا و باکووری نیکاڕاگوا.
باسنیوز
