نێچیرڤان بارزانی لەیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە

 نێچیرڤان بارزانی لەیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، په‌یامێكى پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/9/2020، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ یادى 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، په‌یامێكى پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، لە یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: "زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان لە مێژووی ڕۆشنبیریی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەبووە، هەروەها ڕۆڵی زانایانی ئایینی لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و گەشەپێدانی هزری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە کوردستاندا، جێی ستایش وپێزانینە، هیواداراین زانایانی ئاینیی بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە ماف و دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان و ه‌وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان".








خەندان
Top