له ئهمریكا ژمارهى تووشبوانى كۆرۆنا حهوت ملیۆن كهسى تێپهڕاند
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (دووشەممە 21/9/2020)، کۆی گشتیی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە حهوت ملیۆن و چوار ھەزار و 768 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ یهكشەممە ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، شەش ملیۆن و 967 ھەزار و 403 کەس بوو.
تا ئێستا لە ئەمریکا 204 ههزار و 118 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا چوار ملیۆن و 250 ھەزار و 140 کەسیش چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
Share
