27 پزیشكی ده‌روونیی و پسپۆری عه‌قڵی تره‌مپ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن
ناونیشانی کتێبەکە "حاڵه‌تێكی ترسناكی دۆناڵد تره‌مپ: 27 دكتۆری ده‌روونیی و پسپۆره‌كانی ته‌ندروستی عه‌قڵی، سه‌رۆك هه‌ڵده‌سه‌نگێنن"، ساڵی 2017 چاپی یه‌كه‌می بڵاوبووه‌وه، دوای دوو ساڵ واته ساڵی 2019 كتێبه‌كه به‌هه‌مان دیزاین چاپكرایه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری تێیدا كراوه ژماره‌ی دكتۆره‌كان بوو به 37 دكتۆر. بۆ ئه‌م چاپه نوێیه‌ش "د. كرێك مالكین" هاوكاری خاتوو "باندی لی" كردووه.
قه‌باره‌ی كتێبه‌كه له 375 لاپه‌ڕه‌وه بوو به 510 لاپه‌ڕه. ئه‌ركی پرۆفیسۆر "باندی لی" كۆكردنه‌وه و رێكخستنی راپۆرت و نووسینی ئه‌و 37 دكتۆر و پرۆفیسۆرانه بووه، كه راپۆرته‌كانیان نووسیوه و زانكۆی "یاڵ" رێكیخستوون و له كۆنفرانسێكدا به كورتی خراونه‌ته‌ڕوو.
كۆمه‌ڵێك عه‌قڵی نه‌خۆش، سه‌پێندراون
باندی لی پێوایهكه بۆ خۆشبه‌ختی توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه داڕێژه‌ر و ئاگاداركه‌ره‌وه بن، تا چاودێری وردی ره‌فتاری خۆپه‌رستی تره‌مپ بكه‌ن. هه‌ر بۆیه ده‌ڵێت: "دوای رۆچوونمان به‌ناو كه‌سێتی تره‌مپدا وه‌ك سه‌رۆك، نائارامی زیاتر دایگرتین له چۆنیه‌تی كاریگه‌ری كه‌سێتی سه‌رۆك له‌سه‌ر خه‌ڵك. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه، ئه‌م زانیاریانه له به‌شێكی كتێبه‌كه بخه‌ینه‌ڕوو".
ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌وان داوایان له هاوكار و هاوڕێكانیان كردووه له شاره‌زایانی عه‌قڵی به‌شداری سیاسی بكه‌ن، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی، به‌ڵكو به دیاریكراوی وه‌ك پرۆفیشناڵێكی ناسراو و ئامۆژگاریكار راسپاردهكانیانیان بڵێن. بۆیه ده‌ڵێت: "ترسمان هه‌یه كه تره‌مپ له توانایدایه 2000 چه‌كی ئه‌تۆمیی ئاماده‌كراو بته‌قێنێت". به‌ڵام وه‌ك خوێنه‌رێك به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و كاره گه‌وره‌ی "باندی لی" كردوویه‌تی، به‌شێكی كتێبه‌كه كه له‌هه‌مووی كاریگه‌ری زیاتره له‌چاپی 2019دا، ئه‌و به‌شه‌یه كه له‌ژێر ناوی "عه‌قلێكی شێواو: دیموكراسیه‌ت وه‌ك به‌رگری به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تییه ترسناكه‌كان"، كه له‌لایه‌ن دكتۆر ئا‌یان هیوز نووسراوه، كه پرۆفیشناڵانه ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر كه كۆمه‌ڵێك عه‌قڵی نه‌خۆش به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مریكادا سه‌پێندراون و مه‌به‌ست لێی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپه.
ترس ده‌خه‌ینه دڵی تره‌مپه‌وه
رێكخه‌ری كتێبه‌كه، كتێبه‌كه‌ی كردووه به سێ به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م له‌ژێر ناوی "دیارده‌ی سهیروسهمهرهكانی تره‌مپ" كه ئه‌ویش بریتییه له: تره‌مپ كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه؟ نێرجسییهكی كوشنده‌یه، ئایا شێته وه‌ك رێوی یان ته‌نیا شێته؟. هه‌رچی به‌شی دووه‌مه ناونیشانی "ته‌نگه‌تاوی تره‌مپ"ی داوه‌تێ، كه باس له‌وه ده‌كات، پێویسته دكتۆره ده‌روونییه‌كان قسه له‌سه‌ر تره‌مپ بكه‌ن یان بێده‌نگی لێبكه‌ن. به‌شی سێیه‌م "كاریگه‌رییه‌كانی تره‌مپ" كه ئه‌ویش باس له‌وه‌ده‌كات، چۆن تره‌مپ له‌رووی سایكۆلۆژییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌یه؟.
د. روبه‌رت لیفتۆن، خاوه‌نی پرۆژه‌ی (ریفۆرمی فكر و سایكۆلۆژیای شمولییه‌ت) له پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌ی "لی" ـدا له‌ژێر ناوی "چاودێریكردنمان له‌سه‌ر ژیانی ئاسایی پیس و بۆگه‌ن" باس له‌وه‌ده‌كات، له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا كاتێك كه رێگه به نازییه‌كان دراوه تا كه‌مپی ئۆشفیتز بۆ كوشتنی جوله‌كه‌كان بنیاتبنێن، به‌رپرسیارێتییه‌كه چه‌ند له‌ئه‌ستۆی نازییه‌كان بووه ئه‌وه‌نده له‌ئه‌ستۆی نوخبه‌ی رۆشنبیری ئه‌ڵمان بووه. هه‌رچه‌نده باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌مریكا ناشوبهێنێت به ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می هێتله‌ر، به‌ڵام ئه‌وان ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی تره‌مپ به‌هێمنی كاره‌ساتێك بخوڵقێنێت، كه دواتر هه‌موو ئه‌مریكا گیرۆده بكات. ده‌شڵێت: كه‌واته تا قسه زیاتر بكه‌ین، زیاتر ترس ئه‌خه‌ینه دڵی تره‌مپه‌وه.
تره‌مپ هه‌رگیز به‌شكست رازی نه‌بووه
هه‌رچی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه ده‌شێت تاڕاده‌یه‌ك بۆ خوێنه‌ری ئه‌مریكی ناوازه و تازه نه‌بێت، چونكه له‌رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كاندا ئه‌م بابه‌تانه زۆر باسكراون، تێبینی پێوانه‌یی ئه‌وه‌یه، كه تره‌مپ خۆی وه‌ك نارسیزمێك پێشكه‌ش ده‌كات. هه‌ر له به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌دا "دیارده‌ی سهیروسهمهرهكانی تره‌مپ"، دكتۆره‌كان به‌پێداگرییه‌وه گفتووگۆ له‌سه‌ر تیۆری كه‌سێتی و ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ده‌كه‌ن، كه په‌یوه‌ندیان به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه، شانبه‌شانی سیفات و هه‌ڵوێست و بیروبۆچوون و ره‌فتاره ده‌گمه‌نه‌كانی نه‌خۆشی نارسیزم كه به‌كوردی مانای عه‌شقی خۆبوون یان خۆردهخستن و خۆبادان ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌رچه‌نده زۆر سه‌رچاوه‌ی ئه‌كادیمی، نارسیزم به‌شێوازی كه‌سایه‌تی ناوده‌بات نه‌ك نه‌خۆشی سایكۆلۆژی. به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ی دۆناڵد تره‌مپ "جۆن گارتنه‌ر" ده‌قی شیكردنه‌وه‌ی كلاسیكی به‌كارهێناوه، كه شێوه‌یه‌كه له‌شێتی خۆبه‌زلزانین.
هه‌روها كاتێك راپۆرته‌كه‌ی تۆنی شوارتز یه‌كێك له زانایانی سایكۆلۆجی له لاپه‌ڕه‌ی 69 له‌به‌شی یه‌كه‌مدا ئه‌خوێنینه‌وه كه نووسینێكی زیاد له‌پێویست گرنگه، له ژێر ناوی "هونه‌ری رێكهوتنم له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ نووسی" كه باس له دڵڕه‌قی باوكی تره‌مپ ده‌كات و كۆتا ژیانی تره‌مپمان پیشانده‌دات به هه‌ر رێگه‌یه‌ك لهرێگهكان، كه تره‌مپ هه‌رگیز به‌شكست رازی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش وایلێكردووه شكست قبوڵ نه‌كات.
هه‌روه‌ها كتێبه‌كه به ڕاستی تووشی دڵه‌ڕاوكێمان ده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سایكۆلۆژیای خه‌ڵكی ئه‌مریكی و كاریكردووه‌ته سه‌ر دۆخی سۆزداریی و عه‌قڵی خه‌ڵك. یه‌كێك لهراپۆرتهكان، راپۆرتێكی "د. جۆن گارتنه‌ر" دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌ری "ئه‌ركی ووریاكردنه‌وه" له لاپه‌ڕه‌ی 93ـدا باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌ركی ئه‌مانه خه‌ڵك ئاگاداركه‌نه‌وه له‌و تێوه‌گلانه تونده‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی ناهاوسه‌نگی عه‌قلی سه‌رۆكه‌وه، چونكه 6 هه‌زار پسپۆری ده‌روونی سكاڵایان گه‌یاندۆته رێكخراوه‌كه‌ی و تێیدا نووسیویانه: "ئێمه ژماریه‌ك پسپۆری ته‌ندروستی عه‌قڵی كه له خواره‌وه ئیمزامان كردووه، به پشتبه‌ستن به‌و ئه‌زموونی كاركردنه‌ی هه‌مانه، دۆناڵد تره‌مپ نه‌خۆشییه‌كی عه‌قڵی ترسناكی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه توانای نه‌بێت ئه‌ركه‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا جێبه‌جێ بكات. داوای لێده‌كه‌ین، به‌ڕێزه‌وه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه. به‌پێی مادده‌ی 4ی ههمواركراوهی 25ی ده‌ستوور، كه تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پێویسته ئاڵوگۆڕ له سه‌رۆكدا بكرێت، ئه‌گه‌ر له‌توانایدا نه‌بوو ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات".
به‌راوردكردنی تره‌مپ بههێتلهر و ماسۆلۆنی
به‌شی دووه‌م شتێك نییه كه نووسه‌ری ئاسایی نووسیبێتی و خوێندرابێته‌وه له رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ئه‌مریكادا، بۆیه پێویسته به‌قوڵی رۆچیته ناو بابهتهكان كه كه‌سانی سایكۆلۆژی و به‌تایبه‌تی دكتۆری ده‌روونی به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه و دوور له هه‌ڵچوون و زیادپێوهنان، قسه‌ی وردیان له‌سه‌ر كردووه. له كاتێكدا به‌شی سێیه‌م بۆ من گرنگترین به‌شی كتێبه‌كه‌یه. جا نازانم ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زیاتر حه‌ز به‌خوێندنه‌وه‌ی سایكۆلۆژیای كه‌سه زۆردار و سته‌مكاره‌كان ده‌كه‌م، یان شێوازێكی نوێ بوو نووسین له‌سه‌ر تره‌مپ. له‌نێو ئه‌و به‌شه‌دا سێ بابه‌ت ته‌واو راتده‌گرێت ئه‌وانیش: كێ تره‌مپ لێئهخوڕێت: سته‌مكاری وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی نارسیزم و به‌راوردكردنی تره‌مپ بههێتلهر و ماسۆلۆنی و سته‌مكاره‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها شپرزه‌یی نائارامیی تره‌مپ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه گه‌نده‌ڵه‌كاندا. پێموایه هه‌ر ئه‌م به‌شه بێت وایكردبێت كه كتێبه‌كه پڕفرۆش ببێت.
كتێبه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی راپۆرتی چه‌ند پزیشك و دكتۆر و پرۆفیسۆرێكه، شێوازه‌كانی ده‌ربڕین تێیدا جیایه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی شێوه‌یه‌ك له ژیانی راسته‌قینه‌ی له خۆگرتووه، كه سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌كێشێت. هه‌رچه‌نده پشتیوانانی تره‌مپ ئه‌م كتێبه به‌هه‌ند وه‌رناگرن، له كاتێكدا ئه‌مه رق و كینه‌ی چه‌په‌كان نییه به‌رامبه‌ر تره‌مپ، به‌ڵكو ئه‌مه كاری شیكاری ده‌روونیی هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری سه‌رۆكی ئه‌مریكایه. ده‌توانین كۆكبین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاراده‌یه‌ك تێڕوانینێكی شه‌خسی به‌سه‌ر راپۆرتهكانهوه دیاره، به‌ڵام له‌تێڕوانینی كلینیكییه‌وه، هیچ راڤه‌كردنێك بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌رۆك تره‌مپ نییه و ده‌كرێت بپرسین ئایا سه‌رۆك تره‌مپ گێله؟ زۆربه‌ی ئه‌و دكتۆرانه‌ی راپۆرته‌كانیان نووسیوه نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامێكی ئه‌م پهنهانییهمان بده‌نه‌وه. دكتۆری ده‌روونی (د‌یڤید ریس) نه‌بێت، لهلاپهڕە 126 ـدا له وتارێكدا له‌ژێر ناوی "تێكچوونی مه‌عریفی، شێتێتی و سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا" تاراده‌یه‌ك خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌و بابه‌ته داوه، ئه‌و ده‌ڵێت: كارامه‌یی بۆماوه‌یی و كارامه‌یی عه‌قڵی و مه‌عریفی و توانایی، كه یه‌كێكه له‌و پێنج بواره وابه‌سته به‌توانا دركپێكراوهكانی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، هه‌ست ده‌كرێت له‌مانه‌دا تێكچوونێك هه‌یه.
له‌خه‌می ته‌ندروستی تره‌مپدا نین
لی پێیوایه پێویسته نه‌ك ته‌نیا ئه‌و وه‌سفكردنه، ره‌تكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو لێره‌دا دیارده‌یه‌كی به‌رفراوانی (فه‌وزای نائارامی له‌تره‌مپ) نه‌هێڵین، كه حزبی كۆماریی ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕێت به‌وه‌ی شتێكی تازه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر بیه‌وێت زیاتر له‌وه تێبگات، راپۆرته‌كه‌ی دكتۆر جێنیفێر بانینگ له‌لاپه‌ڕه 235ـدا بابه‌تێكی گرنگه كه باس له كاریگه‌ری تره‌مپ ده‌كات له‌سه‌ر ته‌ندروستی عه‌قڵی نیوه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مریكا و دانیشتوانه تایبه‌تمه‌نده‌كان. له‌م به‌شه‌دا پێمان ده‌ڵێت پێویسته ئه‌وه ره‌تكه‌ینه‌وه، كه تره‌مپ دیارده‌یه‌كی تازه‌بێت بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵكو ئه‌وه وه‌همێكه كۆمارییه‌كان دروستیان كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه به‌ترس ناوده‌بات و ئه‌و په‌یامه‌شمان پێده‌گه‌یه‌نێت، كه هاتوهاواری سادیزمی نێو كۆمارییه‌كان گاڵته‌كردنیان به‌و ترسه دێت.
یه‌ك شت كه زۆر گرنگه له‌نووسینی هه‌موو دكتۆر و پرۆفیسۆرهكاندا ئه‌وه‌یه، ئه‌وان له‌خه‌می ته‌ندروستی سه‌رۆك تره‌مپدا نین. به‌ڵكو ئه‌وان له خه‌می كاریگه‌ری هه‌ڵسوكه‌وتی نادروستی سهرۆكدان له‌سه‌ر گیانی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر. له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌ڵێن: "ئێمه نائارامین له‌و زمانه دوژمنكارانه‌ی هه‌یه‌تی، به‌و مانایه‌ی هه‌میشه توندوتیژییه‌كی جه‌سته‌ی هه‌یه له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیدا، كه پێشتر وه‌ك باسده‌كرێت له توندتیژی سێكسی‌دا هه‌یبووه، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا گاڵته‌ی به هاوپه‌یمان و دوژمنه‌كان هاتووه، هه‌تا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌تۆمیان هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه ترسن و پێویستی به‌وه‌یه كه چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له‌ی بۆ بكرێت".
له‌كۆتایدا پێویسته بگوترێت: باندی لی، مامۆستای نۆژداری چاودێریكردنه لە زانكۆی یاڵی به‌شی یاسا و پزیشكی ده‌روونی. هه‌روه‌ها به‌شداری دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی توێژینه‌وه‌ی توندوتیژیی و ته‌ندروستیی سه‌نته‌ری ماكمیلان بۆ توێژینه‌وه نێوه‌ده‌وڵه‌تیی و هه‌رێمییه‌كان کردووە و هاوكاری هاوبه‌شی ئه‌كادیمییه له هاوپه‌یمانی رێگری له‌توندوتیژی سه‌ر به‌رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی
ک24 -
