سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران: ناتوانم هیچ بکەم
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنێرێت و تێیدا رایدەگەیەنێت، کە ناتوانێ هیچ بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20-9-2020، ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، ناتوانێ هیچ رێکارێک دژی گەڕاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بگرێتە بەر.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس ناڕاستەوخۆ پەیامی بە ئێرانییەکان داوە و گوتوویەتی، ”ناتوانم هیچ بکەم“.
لە کاتێکی پێشتری ئەمڕۆدا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەپاندنەوەی هەموو سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەسەر ئێراندا، راگەیاند.
باسنیوز
