له ڕووسیا ژمارهى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 97 ههزار كهسى تێپهڕاند
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ شەممە 19/9/2020، لە ڕووسیا شهش ھەزار و 65 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 97 ھەزار 251 کەس.
ھەر لە ڕووسیا 144 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 19 ھەزار و 339 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 906 ھەزار و 462 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
