کۆشکی سپی: پێنج وڵاتی دیکە ئامادەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەن

 کۆشکی سپی: پێنج وڵاتی دیکە ئامادەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەن
کۆشکی سپی دەڵی لەدوای ئیمارات و بەحرەین، پێنج وڵاتی دیکە بەجدییەوە دەڕواننە ئاساییکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل.

مارک مێدۆس، بەرپرسی ستافی کۆشکی سپی پینجشەممە (17-9-2020) لەکاتێکدا بە فڕۆکەیەک لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا بەڕێدەکەوت بۆ بەشداریکردن لە کامپەینی سەرۆکایەتیی ترەمپ لە ویسکۆنسن، ئەو هەواڵەی ئاشکراکرد.

بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەکان بهێنێت، مارک مێدۆس گوتی: سێ لەو وڵاتانە لە ناوچەکەن. بەڵام وردەکاریی زیاتری ئاشکرا نەکرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە گەشبینییەوە لەبارەی ئەو وڵاتانەی دیکە قسەی کردووە کە ئامادەدەبن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەن، لەدوای واژۆکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین.

یەکێک لەو وڵاتانەی گوماندەکرێت پەیوەندییەکانی ئاسایی بکات، سەڵتەنەتی عومانە، کە باڵیۆزەکەی لە کۆشکی سپی ئامادەبوو لە مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتنی ئەبراهام لە رۆژی سێشەممەی رابردوو.







K24
Top