جۆنسن: لە ئێستادا بە شەپۆلی دوەمی کۆرۆنادا تێپەڕدەبین
لەوانەیە پێویست بە سنوردارکردنی کۆمەڵایەتی تەسکتر بکات
جۆنسن وتی" نەمان ویست رێکارەکانی کۆرۆنا فراوانتر بکەین، بەڵام لەوانەیە پێویست بە سنوردارکردنی کۆمەڵایەتی تەسکتر بکات".
لە ئەگەردا نەماوە، لە ئێستادا وڵاتەکی بە شەپۆلی دوەمدا تێپەردەبێت
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا جەختی لەوە کردەوە سەرهەڵدانی شەپۆلی دوە لە ئەگەردا نەماوە، لە ئێستادا وڵاتەکی بە شەپۆلی دوەمدا تێپەردەبێت، لەربەر ئەو هۆیەش رێوشوێنی توند بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت.
بەگوێرەی پلانەکە ئامانجی ئەوەیە قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری راناگەیەنرێت، بەڵام پیدەچێت پەیوەندی خێزانی و هاتوچۆی کۆمەڵایەتی رابگیرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەر بڕیارێکی دیکە سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ پێشبینیدەکرێت کە زیاتر لە پێشو جدیتر بکرێتەوە، بەو پێیەی مەترسی ئەوە هەیە ڤایرۆسەکە لە زستاندا زیاتر تەشەنە بکات.
خەندان
