ئه‌مه‌ریكا 47 كه‌س و كیانی دیكه‌ی ئێرانی سزا دا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، واشنتن سزا به‌سه‌ر 47 كه‌س و كیانی دیكه‌ی ئێرانی‌دا ده‌سه‌پێنێت.
له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هۆكاری سه‌پاندنی ئه‌و سزایه‌ی روونكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و كه‌س و كیانانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت، تێوه‌گلاون له‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر پێگه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێتی جیهانی.
k24 -
