سامانی شاژنی بەریتانیا ئاشکرا دەکرێت

سامانی شاژنی بەریتانیا ئاشکرا دەکرێت
نووسەرێکی بەریتانی لە کتێبێکدا، سامانی شاژنی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی (ئێکسپرێس)ی بەریتانی لە زاری دەیڤید مەکلۆر، پسپۆڕی دارایی شاهانە و نووسەری کتێبێک لەبارەی سامانی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، بڵاوی کردووەتەوە، شاژن خاوەنی نزیکەی 515 ملیۆن دۆلارە.

ئەو نووسەرە هەروەها رایگەیاندووە، زۆرینەی سامانی شاژن بریتییە لە خانوبەرە و کۆشکە شاهانەییەکان.

شاژنە ئێلیزابێس لە ساڵی 1926 لەدایک بووە و لە ساڵی 1952شەوە دوای کۆچی دوایی باوکی تا ئێستا، شاژنی بەریتانیایە و بە خاوەن درێژترین ماوەی شایەتی لە مێژووی بەریتانیا، هەژمار دەکرێت.













باسنيوز



Top