تەندروستیی جیهانی: مانگانە 10 هەزار منداڵ بەهۆی برسیەتییەوە دەمرن

تەندروستیی جیهانی: مانگانە 10 هەزار منداڵ بەهۆی برسیەتییەوە دەمرن
بەپێی دوایین ئاماری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، مانگانە 10 هەزار منداڵ لە سەرانسەری جیهان بەهۆی برسییەتییەوە دەمرن و بوونی پەتای کۆرۆناش دۆخەکەی خراپتر کردووە.

دوێنی چوارشەمە 16/9/2020 تێدرۆس ئادهانۆم سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕای گەیاند بەهۆی داخرانی ژمارەیەكی زۆر لە قوتابخانەكانی جیهان، نزیكەی 360 ملیۆن منداڵ لە سەرانسەری جیهان بێبەشبوون لە وەرگرتنی ئەو خواردنە بەخۆڕاییانەی كە لە قوتابخانەكان دابەش دەكران، هەر ئەمەش وای كردووە كە ژمارەیەكی زیاتر لە منداڵان بەهۆی برسیەتییەوە بمرن و مانگانەش 10 هەزار منداڵ بەهۆی برسیەتییەوە دمرن.

تێدرۆس ئادهانۆم لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەش داوە كە بەهۆی هاتنی پەتای كۆرۆناوە، بەشێكی زۆر لە منداڵانی جیهان خزمەتگوزاریی سەرەتاییان پێ ناگات و دۆخی ئێستای منداڵان سەرەڕای نەبوونی خۆراك و پەتای کۆرۆناش، هاوکات توندتیژیشیان بەرامبەر دەكرێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داواشی لە وڵاتان كرد كە بابەتی مامەڵەی تەندروست لەگەڵ منداڵان بە هەند وەربگرن و لەڕووی دەروونی و كۆمەڵایەتییەوە پێویستە مەمەڵەیەكی گونجاویان لەگەڵ بكرێت.










باسنيوز


Top