له ئێران 176 كهسى دیكه بههۆى كۆرۆناوه گیانیان لهدهست دا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/9/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 176 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 23 ھەزار و 808 کەسە.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، دوو ھەزار و 815 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 412 ھەزار و 149 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 353 ھەزار و 848 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
