پەرلەمانی ئێران: ئیمارت و بەحرەین شەڕی ئیسرائیلیان نەکردوە تا رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ واژۆبکەن

 پەرلەمانی ئێران: ئیمارت و بەحرەین شەڕی ئیسرائیلیان نەکردوە تا رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ واژۆبکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی شوریای ئێران (پەرلەمان) رەخنەی توندی ئاراستەی هەنگاوەکانی هەریەک لەئیمارات و بەحرەین کرد بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل و رایگەیاند، ئیمارات و بەحرەین هیچ کاتێک شەڕی ئیسرائیلیا نەکردوە تا رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ واژۆبکەن.

ئیمارات و بەحرەین هیچ کاتێک شەڕی ئیسرائیلیا نەکردوە تا رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ واژۆبکەن


ئەمڕۆ پێنجشەممە محمد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەوەڵامی واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو دو وڵاتە شەڕی ئیسرائیلیا نەکردوە تا رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ واژۆبکەن.

ئەوەی ئیمارات و بەحرەین کردویانە ناپاکییە، بەوەش بون بەشەریکی هەمو توندوتیژییەکانی ئیسرائیل دژی فەلەستین کە لەسەرەتاوە تائێستا کردویەتی


سەرۆکی پەرلەمانی ئێران راشیگەیاند، ئەوەی ئیمارات و بەحرەین کردویانە ناپاکییە، بەوەش بون بەشەریکی هەمو تاوانەکانی توندوتیژیی ئیسرائیل دژی فەلەستین کە لەسەرەتاوە تائێستا کردویەتی.

وتیشی، ئەو مەڕاسیمە نمایشێکی تەواوەتی ئەمریکا بو لەسەر حسابی ئەو دو وڵاتە.

رۆژی سێشەممەی رابردو، مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتنی ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەواشنتنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێوەچو.








باسنیوز
Top