وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، چین و روسیا رکابەری ستراتیژی ئەمریکان.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، چین و روسیا رکابەری ستراتیژی ئەمریکان.
لەسەردەمی ململانێی دەسەڵاتە گەورەکاندا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا روسیا و چین وەک دو رکابەری سەرەکی و ستراتیژی خۆی دەبینێت


ئەمرۆ پێنجشەممە، مارک ئەسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەک لەسەنتەری دامەزراوەی ئەمریکی (RAND) ئاماژەی بەوەکرد، لەسەردەمی ململانێی دەسەڵاتە گەورەکاندا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا روسیا و چین وەک دو رکابەری سەرەکی و ستراتیژی خۆی دەبینێت.

روسیا و چین سەرقاڵی بەمۆدێرنکردنی کەرتی سەربازی وڵاتەکانیانن و دەیانەوێت مەودای کارکردنی خۆیان زیاتربکەن


وتیشی، روسیا و چین سەرقاڵی بەمۆدێرنکردنی کەرتی سەربازی وڵاتەکانیانن و دەیانەوێت مەودای کارکردنی خۆیان زیاتربکەن، توانا ئەلیکترۆنییەکانی خۆشیان باشتردەکەن.

وەزیری بەرگری ئەمریکا بەپێویستیشی زانی، کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامبن لەبەرگریکردن لە بنەماکانی کارکردنی پێکەوەیی و ئەو پرنسیپانەی کە باوەڕیان پێیەتی، پێشیوایە کە دەتوانن ئەوە بکەن.











خەندان
Top