ترەمپ: فەرمانبەرێکی کۆشکی سپی توشی کۆرۆنابوە

 ترەمپ: فەرمانبەرێکی کۆشکی سپی توشی کۆرۆنابوە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، فەرمانبەرێکی کۆشکی سپی توشی کۆرۆنا بوە، بەڵام نزیک نیە لەو.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە فەرمانبەرێکی کۆشکی سپی توشی کۆرۆنا بوە، بەڵام نزیک نیە لەو

بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە فەرمانبەرێکی کۆشکی سپی توشی کۆرۆنا بوە، بەڵام نزیک نیە لەو.

ترەمپ بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، هیچ بەریەککەوتنێکی لەگەڵ ئەو کەسە نیە کە توشی کۆرۆنا بوە.

هیچ مەترسییەکی بۆسەر بەشداربوانی مەڕاسیمی واژۆکردنی رێککەوتنەکەی نێوان ئیمارات، بەحرەین و ئیسرائیل نەبوە

لای خۆشییەوە، کیلی میکینانی وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەمریکا توشبونی فەرمانبەرێکی کۆشکی سپی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ئەو حاڵەتە هیچ مەترسییەکی بۆسەر بەشداربوانی مەڕاسیمی واژۆکردنی رێککەوتنەکەی نێوان ئیمارات، بەحرەین و ئیسرائیل نەبوە، چونکە بەهیچ جۆرێک لەرۆژنامەنوسان نزیکنەبوەتەوە.

تائێسنتا ئەمریکا خاوەنی زۆرترین ژمارەی توشبونە بەکۆرۆنا، شەش ملیۆن و 828 هەزار و 301 کەس توشی ئەو ڤایرۆسە بون، 201 هەزار و 348 کەسیش بەهۆیەوە مردون.








خەندان
Top