بەلەمێک بە 80 پەنابەری نایاساییەوە لە ئاوەکانی یۆنان وەرگەڕا
ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، کە بەلەمەکە رۆژی دووشەممەی رابردوو لە بەلەمەکە لە ئاوە هەرێمییەکانی یۆنان، نغرۆ بووە.
بەلەمەکە 80 پەنابەری نایاسایی کورد، ئەفغانی، پاکستانی، بەنگلادیشی و سۆماڵی هەڵگرتبوو، کە بەنیازبوون لە تورکیاوە بەقاچاغ خۆیان بگەیەننە ئیتاڵیا.
هەروەک ماڵپەڕەکەبڵاوی کردووەتەوە، پۆلیسی یۆنانی هەوڵی رزگارکردنی بەلەمەکەی داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و بەلەمەکە نغرۆ بووە.
زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بە رزگاردنی 57 پەنابەری نایاسایی ناو بەلەمەکە دەکەن و تا ئێستاش تەرمی دوو ژن و دوو منداڵی شەش و حەوت ساڵان، دۆزراونەتەوە.
باسنيوز
