بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان تەقییەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردو بۆمبێکی چێنراو کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعشی لە باشوری وڵات کردوەتە ئامانج، ئەوەش سێیەم هێرشە کە لە میانی 24 کاتژمێردا ئەنجام درابێت.
تەقینەوەکە لە ناحیەی نیل لە پارێزگای بابل باشوری عێراق رویداوە و تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیاندوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، تەقینەوەکە لە ناحیەی نیل لە پارێزگای بابل باشوری عێراق رویداوە و تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیاندوە، تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە رانەگەیاندوە.
دوێنێش ئۆتۆمبێلی دیپلۆماسی بریتانیا كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه کرایە ئامانج
دوێنێ باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له به‌غدا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئۆتۆمبێلی دیپلۆماسی باڵیۆزخانه‌كه‌یان كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌ناوچه‌ی سه‌وز كراوه‌ته ئامانج و ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه، ته‌نها زیان به شوێنی روداوه‌كه و ئۆتۆمبێلێك كه‌وتوه.
خەندان
