له ڕووسیا 18 ههزار و 635 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان لهدهست داوه
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 14/9/2020، لە ڕووسیا پێنج ھەزار و 509 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 68 ھەزار 320 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە لە ڕووسیا، پێنج ھەزار و 449 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 57 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 18 ھەزار و 635 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 878 ھەزار و 700 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
