له ئێران ژمارهى تووشبوانى كۆرۆنا گهیشته 402 ههزار و 29 كهس
ئەمڕۆ یهكشەممە 13/9/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 128 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 23 ھەزار و 157 کەسە.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، دوو ھەزار و 89 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 402 ھەزار و 29 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 346 ھەزار و 242 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
