بەپێچەوانەی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا هەوڵی نزیکبونەوەی ئابوری لەگەڵ چین دەدات
رۆژی دوشەممەی داهاتو، کۆنفرانسیێکی ڤیدیۆیی لەگەڵ شی جینپێنگ سەرۆکی چین ئەنجامبدەن بەمەبەستی گەیشتن بەرێککەوتنێکی گەورەی ئابوری
بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس پرێس، لەکاتێکدا گرژی و ئاڵۆزییەکانی چین و ئەمریکا لەلایەن و چین و رۆژئاواش لەلایەکی دیکە لەسەر پرسی سەربەخۆیی هۆنکۆنگ و کەمەنەتەوایەتییەکان لەقوڵبونەوەدایە، هێشتا سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا چاویان لەئابوری چینە و بڕیارە رۆژی دوشەممەی داهاتو، کۆنفرانسیێکی ڤیدیۆیی لەگەڵ شی جینپێنگ سەرۆکی چین ئەنجامبدەن بەمەبەستی گەیشتن بەرێککەوتنێکی گەورەی ئابوری.
لەو کۆبونەوەیەدا چارلس میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، ڤۆن دێر لیان سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا بەشداریدەکەن
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەو کۆبونەوەیەدا چارلس میشێل سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا، ڤۆن دێر لیان سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا بەشداریدەکەن.
ئەوەش زانراوە، ئەو کۆبونەوەیە جێگەی کۆبونەوەی لوتکەی هەمو ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا دەگرێتەوە کە بەهۆی کۆرۆناوە هەڵوەشێنرایەوە.
خەندان
