ئیسرائیل قەدەغەکردنی تەواوەتی هاتوچۆ رادەگەیەنێت

 ئیسرائیل قەدەغەکردنی تەواوەتی هاتوچۆ رادەگەیەنێت
بەهۆی بڵاوبونەوەی زیاتری کۆرۆنا، حکومەتی ئیتاڵیا بڕیاریدا بە داخستنی تەواوی قوتابخانە و ناوەندە بازرگانی و شوێنە ناپێویستەکان.

ئیسرائیل بەهۆی زیادبونی ژمارەی توشبوان و مردوانی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی بڕیاریدا، لە18-ی ئەم مانگەوە تەواوی قوتابخانە و ناوەندە بازرگانی و شوێنە ناپێویستەکان دابخات


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی ، ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی ئیسرائیل بەهۆی زیادبونی ژمارەی توشبوان و مردوانی کۆرۆنا لەوڵاتەکەی بڕیاریدا، لە18-ی ئەم مانگەوە تەواوی قوتابخانە و ناوەندە بازرگانی و شوێنە ناپێویستەکان دابخات.

تەواوی وڵاتەکەیان دەکەنە بازنەیەکی سور بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا


هاوکات، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاندوە، تەواوی وڵاتەکەیان دەکەنە بازنەیەکی سور بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا، جوڵەی هاوڵاتیان سنورداردەکەن و رێگەنادەن کەس لەدوری 500 مەتر لەماڵەکانیان دوربکەوێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ترسی خۆشی لەسەرهەڵدانی شەپۆلی دوەمی کۆرۆنا نەشاردۆتەوە و رایگەیاندوە، بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا بەرێژەیەکی بەرچاوە نیشانەیەکی مەترسیدارە، هاتنەپێشەوەی وەرزی پایز و سەرهەڵدانی پەتا وەرزییەکانی دیکەش ئاستەنگ لەبەردەمیان دروستدەکات.

ئیسرائیل یەکەم وڵاتە دوای سەرهەڵدانی شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکاری توندژی ئەو پەتایە پەنا بۆ قەدەغەکردنی تەواوەتی هاتوچۆ دەباتەوە.




خەندان
Top