ترەمپ: لە دەنگدانی ئەلیکترۆنیدا لە بری مردوەکانیش دەنگ دەدرێت
خەندان-
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، سەرجەم ئەو هەڵبژاردنانەی کە بەڕێگەی ئەلیکترۆنی ئەنجامدراون شکستخوار و هاوشێوەی کارەسات بون، دەشڵێت، "لەو هەڵبژاردنانەدا کۆمەڵێک کەس دەتوانن دەنگ بدەن کە لە راستیدا ئەو مافەیان لێسەندراوەتەوە، واتە لەبڕی ئەو کەسانەش دەنگ دەدرێت کە ئێستا لە ژیاندا نەماون".
ئەو چەواشەکارییەی کە بەهۆی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنییەوە ئەنجامدەدرێت گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراتی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "ئەو چەواشەکارییە ناپێویستەی کە بەهۆی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنییەوە لە وڵاتەکەمان ئەنجامدەدرێت گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراتی ئەمریکا، دیموکراتەکان ئەو راستییە بەباشی دەزانن".
زۆرینەی ئەو هەڵبژاردنانەی کە بەڕێگەی ئەلیکترۆنی ئەنجامدراون شکستخوار و هاوشێوەی کارەسات بون
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی ئەو هەڵبژاردنانەی کە بەڕێگەی ئەلیکترۆنی ئەنجامدراون "شکستخوار و هاوشێوەی کارەسات بون"، زۆرینەی کارتەکانی هەڵبژاردنەکان دیارنەماون و ساختەکاریان تیادا کراوە.
دەنگدان بەڕێگەی ئەلیکترۆنی ورد نییە لەبڕی ئەو کەسانەش دەنگ دەدرێت کە ئێستا لە ژیاندا نەماون
ترەمپ باسی لەوەشکرد، "دەنگدان بەڕێگەی ئەلیکترۆنی ورد نییە، بە خێرایی دەرئەنجامەکانی دەرناچێت، تیایدا کۆمەڵێک کەس دەتوانن دەنگ بدەن کە لە راستیدا ئەو مافەیان لێسەندراوەتەوە، واتە لەبڕی ئەو کەسانەش دەنگ دەدرێت کە ئێستا لە ژیاندا نەماون".
سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار دژایەتی خۆی دەنگدان لەرێگەی پۆستەوە لە هەڵبژاردنی داهاتو دەربڕیوە، هۆشداریشی داوە کە دەستکاریی ئەنجامەکانی دەنگدان دەکرێت.
خەندان
