بەحرەین: ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل هەنگاوێکە بۆ گێڕانەوەی مافی فەلەستینییەکان

 بەحرەین: ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل هەنگاوێکە بۆ گێڕانەوەی مافی فەلەستینییەکان
وەزیری دەرەوەی بەحرەین رایگەیاند، ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل هەنگاوێکە بۆ گێڕانەوەی مافی فەلەستینییەکان.

ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل هەنگاوێکە بۆ گێڕانەوەی مافی فەلەستینییەکان


عەبدول لەتیف ئەلزیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی رایگەیاند، ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل هەنگاوێکە بۆ گێڕانەوەی مافی فەلەستینییەکان.

وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل و بەحرەین جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پێویستە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان هۆکارێک بێت بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە


بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل و بەحرەین جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پێویستە ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان هۆکارێک بێت بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە.

هەر دوێنێ، وەزیری دەرەوەی بەحرەین رایگەیاند، ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل هەنگاوێکی واقیعییانەیە بۆ روبەروبونەوەی ئاڵەنگارییە ستراتیژییەکان.







خەندان
Top