دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە 28 ملیۆن و 659 هەزار و 727 کەس، لەو ژمارەیەش 20 ملیۆن و 586 هەزار و 147 کەس چاکبونەتەوە و 919 هەزار و 718 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
لە ئەمریکا شەش ملیۆن و 636 هەزار و 247 توشبو تۆمارکراون
لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە شەش ملیۆن و 636 هەزار و 247 توشبو.
لە ئێران 397 هەزار و 801 توشبو تۆمارکراون
هاوکات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبونەوەی پەتاکە، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆی 397 هەزار و 801 توشبو، 342 هەزار و 539 کەس چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 22 هەزار و 913 کەس.
لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ژمارەی توشبوان لە ئیسپانیا زۆرترین ژمارەی تێدا تۆمارکراوە و تا ئەمڕۆ 576 هەزار و 697 کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 29 هەزار و 747 کەس گیانیانلەدەستداوە.
خەندان-
