جەنەراڵێکی خانەنشینی ئەمریکی: تاوەکو ئێستا به‌ته‌واوی لە 11ـی سێپتێمبەر تێنه‌گه‌یشتووین
جه‌یمس جۆنس، جه‌نه‌راڵی خانه‌نشین لەبارەی هێرشەکە دەڵێت، 19 ساڵ به‌ر له ئێستا هێرشه‌كانی 11ـی سێپتێمبه‌ری 2001، هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری به شێوه‌یه‌ك نیشانی ئه‌مریكیه‌كاندا، كه تاوەکو ئێستاش به‌ته‌واوه‌تی لێی تێنه‌گه‌یشتوون. "ئه‌وه‌ی نیشانی ئه‌مریكادا كه پێویسته چاكسازیی گه‌وره له دامه‌زراوه‌ی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیدا بكات".
دوای 11ـی سێپتێمبه‌ر، حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكا نزیكه‌ی 12 ده‌زگەی حكومی تێكه‌ڵكرد و وه‌زاره‌تێكی نوێی به‌ناوی وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی دامه‌زراند، به‌ڵام ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایه به‌و كارانه هه‌ستێت كه له پێناویدا دامه‌زراوه، وه‌زاره‌ته‌كه پێویستی به‌وه‌یه چاوێكی تووند به‌كێشه ناوخۆییه‌كانیدا بخشێنته‌وه، به تایبه‌تی كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و كێشه‌ی كارمه‌نده‌كانی.
له 2001ـه‌وه تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له كامپەینی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كابینه جیاوازه‌كانی واشنتن دا، چاوی زۆرینه‌ی ئه‌مریكیه‌كانی له‌سه‌ر بووه. هه‌ر سه‌رۆكه و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تیرۆری له‌سه‌ر ئه‌مریكیه‌كان داوه.
هاوکات بەشێک لە وه‌زیرانی پێشووی ئاسایشی نیشتمانی، دۆناڵد تره‌مپ به به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌زگە حكومیه‌ی وڵاته‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
جێ جانسن، وه‌زیری پێشووی ئاسایشی نیشتمانییە، دەڵێت، "ئه‌م سه‌رۆكه‌ی ئێستا وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی وه‌كو چه‌كوشێك بۆ په‌یامی تووندی خۆی ده‌رباره‌ی كۆچ و كۆچبه‌ری به‌كارهێناوه".
له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌مریكا پاراستنی ئاسایشی ئینتەرنێتی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌قه‌كردنی به‌كۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن كه‌سانی چه‌كداره‌وه و پاراستنی سنووره‌كانیشی خستووەته چوارچێوه‌ی ئه‌ركی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه كه بۆ پاراستنی ئه‌مریكا له تیرۆر دروستكرا.
وه‌زیرێكی دیكه‌ی پێشووی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت، تاوەکو ئێستاش چه‌ندین مه‌ترسی تیرۆر له‌سه‌ر ئه‌مریكا هه‌یه، به‌ڵام ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا ده‌بێت رێز بۆ سه‌روه‌ریی ئه‌و وه‌زاره‌ته بگه‌ڕێنێته‌وه تاوەکو بتوانێت ئه‌مریكا له مه‌ترسییه ئاسایشییه‌كان بپارێزێت.
مایكڵ چێرتۆف، وه‌زیری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا باس لەوە دەکات، "هێشتا خه‌ڵكی به‌توانای ده‌وڵه‌تمه‌دار ماون كه باوه‌ڕیان به ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كه هه‌یه، هه‌ر چه‌نده له راستیدا ئه‌ركه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته فراوان كراون، ده‌بینی ئێستا ئه‌ركه‌كان كاركردن له‌سه‌ر مه‌ترسی سایبه‌ر، چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی تیرۆریزم و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریه‌كانی دیارده سرووشتیه‌كانی وه‌رزی تۆفانی كالیفۆرنیاش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئیداره‌ی داهاتوو ده‌بێت رێز له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه بگرێت، ئه‌وه‌ش به‌و شێوه‌یه ده‌كرێت كه خۆیان دووربگرن له‌وه‌ی كه له‌بری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا، بچن له‌ژێره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانی پله ناوه‌ندا بكه‌ن".
له 2001ـه‌وه تاوەکو ئه‌مساڵ ئه‌مریكا نزیكه‌ی 5.5 تریلیۆن دۆلاری ته‌نیا له شه‌ڕی تیرۆردا خه‌رجكردووه كه ده‌كاته 23.7 ملیار دۆلار بۆ هه‌ر مانگێك له 228 مانگی رابردوودا.
rudaw
