ئەمریکا: بەرەنگاری هەوڵەکانی روسیا، چین و ئێران بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکاندا دەبینەوە

 ئەمریکا: بەرەنگاری هەوڵەکانی روسیا، چین و ئێران بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکاندا دەبینەوە
بریکاری وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئامادەیە بۆ روبەڕوبونەوەی هەر هەوڵێک کە لەلایەن روسیا، چین و ئێران بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

حکومەتەکانی روسیا، چین و ئێران بە بەکارهێنانی تەکنیک و بە ئامانجی جیاواز هەوڵ دەدەن دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ بکەن


چاد وڵف، بریکاری وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا لەمیانەی وتارێکدا لەبەردەم بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکەی رایگەیاند، حکومەتەکانی روسیا، چین و ئێران بە بەکارهێنانی تەکنیک و بە ئامانجی جیاواز هەوڵ دەدەن دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سێ نۆڤەمبەری ئەمساڵ بکەن، بەڵام واشنتن خۆی بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو هەوڵانە ئامادەکردوە.

ئیدارەی ترەمپ سورە لەسەر سزادانی ئەو دەوڵەتانەی کە دەیانەوێت دەست لەکاروباری هەڵبژاردنەکانداندا وەربدەن، لەڕێگەی سەپاندنی سزا بەسەریاندا


ئاماژەی بەوەشکرد، ئیدارەی ترەمپ سورە لەسەر سزادانی ئەو دەوڵەتانەی کە دەیانەوێت دەست لەکاروباری هەڵبژاردنەکانداندا وەربدەن، لەڕێگەی سەپاندنی سزا بەسەریاندا.

وڵف باسی لەوەشکرد، هەوڵەکانی وەزارەتەکەی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو سێ وڵاتە لەسەر بنەمای جۆری ئەو تەکنیکانەی بەکاریدەهێنن دەگۆڕێت، ئەمریکا ئامادەیە پارێزگاری لە بەڕێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی خاوێن بکات.

هەشتی مانگی رابردو ولیان ئیڤانینا، بەڕێوەبەری ناوەندی بەرەنگاربونەوەی سیخوڕی لە ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، هەرسێ وڵاتی روسیا، چین و ئێران لە رێگەی ئینتەرنێت و هۆکاری دیکەشەوە زانیاری چەواشەکاری لەبارەی پاڵێوراوانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمساڵ بڵاودەکەنەوە، بۆ ئەوەی کار لەسەر دەنگدەرانی وڵاتەکە بکەن و متمانەی هاوڵاتیان بە پاڵێوراوەکان کەمبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە قورسە بۆ دوژمنانی ئەمریکا دەستوەردان یان یاری بە دەرئەنجامەکان پڕۆسەی دەنگدان بکەن، بەڵام روسیا هەوڵی جددی دەدات بۆ ئەوەی جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا براوەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا.






خەندان
Top