پۆمپیۆ: ناڤالنی بە فەرمانی گەورە بەرپرسانی روسیا ژەهرخواردکراوە

 پۆمپیۆ: ناڤالنی بە فەرمانی گەورە بەرپرسانی روسیا ژەهرخواردکراوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دۆسییەی نەخۆشکەوتنی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی روسیا رایگەیاند، ئەلێکسی ناڤالنی بە فەرمانی گەورە بەرپرسانی روسیا "ژەهرخوارد" کراوە.

خەڵک بەدوری نابینن ئەلێکسی ناڤالنی بە فەرمانی گەورە بەرپرسانی روسیا "ژەهرخوارد" کرابێت

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "کاتێک خەڵک لەسەرتاسەری جیهان دەبینن کەسایەتیەکی چالاکی ئۆپۆزسیۆنی روسیا ژەهرخواردکراوە، بەدوری نابینن ئەو روداوە بە فەرمانی گەورە بەرپرسانی وڵاتەکە بوبێت، ئەوەش شتێکی زۆر خراپە بۆ گەلی روسیا".

ئەمریکا و پەکێتی ئەوروپا هەمو هەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی ئەو بەرپرسانەی روسیا ئاشکرابکەن، کە بونەتەهۆی ژەهرخوارد کرابێت ناڤالنی

پۆمپیۆ پەیمانیشیدا کە وڵاتەکەی بەهاوکاری یەکێتی ئەوروپا هەمو هەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی ئەو بەرپرسانەی روسیا ئاشکرابکەن، کە بونەتەهۆی ژەهرخوارد کرابێت ناڤالنی.

پێنجی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تائێستا نەسەلمێنراوە کە ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا ژەهرخواردکرابێت.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، ئەوکارە تراژیدییە، بەمەترسیدارە و نەدەبو روبدات، دواتریش رایگەیاند، خۆشحاڵنابێت بەوەی ئەگەر روسیا ناڤانلی ژەهرخواردکردبێت.

24ی مانگی رابردو، نەخۆشخانەی چارتی لەبەرلین ئاشکرایکرد، پشکنینەکانی ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا دەریدەخەن ناوبراو ژەهرخوارد کراوە و ئەوەش کاردانەوەی ئەڵمانیا و زۆربەی وڵاتانی جیهانی لێکەوتەوە، هاوکات ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، پێویستە روسیا ئەنجامدەرانی ئەو کەیسە دەستنیشان بکات و رەوبەروی بەرپرسیارێتی بکاتەوە.












خەندان-
Top