ئێران ٣٣ گۆڤار و ڕۆژنامەی لە پارێزگای سنە ڕاگرتووە
ناوی ئەو گۆڤار و ڕۆژنامانەی پێشیان پێ گراوە بریتین لە: "دوهفتهنامهی ئەندازیار، هفتهنامهی بەیانی، مانگنامەی بیر و هرز، مانگنامهی تەوسعه و ئایەندهپەژووهی، هەفتهنامهی تیڕۆژ، هەفتهنامهی چارکار، مانگنامەی چیا، مانگنامهی راژیس، مانگنامەی راهساز ئێران، دوهەفتهنامەی رێباز، هەفتهنامەی ژوانگه، مانگنامهی ژیانهوه، ڕۆژژنامهی سامانی ئەمڕۆژ، هەفتهنامهی سنەدژ، مانگنامەی سۆما، دومانگنامەی ئافتاب کوردستان، فەسڵنامەی شوخ و شەنگ، مانگنامەی شەهر خودا، مانگنامەی گوتارنامه، مانگنامەی گهلی کورد، مانگنامەی مێهر دڵبەران، دوومانگنامەی ندای مەهارەت، وەرزنامەی نسار، وەرزنامەی ههتاو.
لە سەردەمی سەرکۆماریی محەمەد خاتەمی لە ئێران، لە پارێزگای سنە چەندین هەفتەنامەی وەک ئاویەر، ئاسۆ و ڕۆژهەڵات دەستیان بە چاپ و بڵاوکردنەوە کرد کە کاریگەریی باشیان لەسەر کۆمەڵگە هەبوو، بەڵام ئەوانیش بە یەکجاری داخران، تەنیا لە شاری مەریوان، دوو گۆڤاری ئەدەبیی، فەرهەنگیی زرێبار و هایا، لەبەر گرفتی دارایی چاپ و بڵاو نابنەوە.
ئەم ئامارە تەنیا تایبەتە بە پارێزگای سنە، بێگومان لە پارێزگاکانی ورمێ، ئیلام و کرماشانیش دەیان ڕۆژنامە و بڵاکراوە هەن کە پێش بە چاپیان گیراوە.
گرانیی کاغەز و نەبوونی پشتیوانی و سپۆنسەر، هەروەها کەمیی خوێنەر و گرفتەکانی بواری سانسۆر لە هۆکارەکانی بەردەوامنەبوونی گۆڤار و ڕۆژنامەکانن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
باسنيوز
