ئیسرائیل و ئیمارات لە كۆشكى سپى رێککەوتن واژۆ دەکەن

 ئیسرائیل و ئیمارات لە كۆشكى سپى رێککەوتن واژۆ دەکەن
بەرپرسانی كۆشكى سپى رایانگەیاند، 15ی ئەم مانگە، ئیسرائیل و ئیمارات رێککەوتننامەی ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانیان لە کۆشکی سپی واژۆ دەکەن.

بەرپرسانی باڵاى كۆشكى سپى کە نەیانویستوە ناویان ئاشكرابكرێت بە رۆژنامەنوسانیان راگەیاندوە،"رێورەسمى واژۆكردنى رێككەوتنى نێوان ئیسرائیل و ئیمارات 15ى ئەم مانگە لە كۆشكى سپى بە ئامادەبونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت".

شاندى ئیسرائیل بە سەرۆكایەتى ناتانیاهو و شاندى ئیمارات بە سەرۆكایەتى محەمەد بن زاید ئامادەدەبن

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریکا، چاوەڕوان دەكرێت شاندى ئیسرائیل بە سەرۆكایەتى بنیامین ناتانیاهو، سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل و شاندى ئیمارات بە سەرۆكایەتى محەمەد بن زاید، جێنشینی حاکمی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات و عەبدوڵڵا بن زاید ئالنهیان، وەزیرى دەرەوەى ئیمارات بێت.

13ی مانگی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێككەوتنى "ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانى" نێوان ئیمارات و ئیسرائیلى راگەیاند، بەوەش ئیمارات بوە سێیەم وڵات کە لەدوای میسر و ئوردن كە رێككەوتنى ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانى لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەکات.



خەندان-
Top