پۆمپیۆ لەبارەی سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران پەیامێک ئاڕاستەی فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا دەکات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران 10 هێندە زیاتر یۆرانیۆمی له‌و بڕه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمییدا دیارییكراوه، بەرهەمهێناوە، دەشڵێت، پێویستە وڵاتانی فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا هاوڕابن له‌گه‌ڵ ئەوان كه سزای قورس‌تر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنن.
تاران 10 هێنده زیاتر یۆرانیۆمی كۆگا كردوه له‌و بڕه‌ی كه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی بۆی دیارییكراوه
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "حكومه‌تی تاران 10 هێنده زیاتر یۆرانیۆمی كۆگا كردوه له‌و بڕه‌ی كه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی كه به (JCPOA) ناسراوه، بۆی دیارییكراوه".
هاوڕابن له‌گه‌ڵ ئێمه كه سزای قورس‌تر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنین
پۆمپیۆ پەیامێکی ئاڕاستەی هەریەکە لە فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا کردوە و باسی لەوەکردوە، "پێویسته وڵاتانی E3 و وڵاتانی دیكه ئه‌و راستییه په‌سه‌ند بكه‌ن كه رێككهوتننامەی ئەتۆمی ساڵی 2015 بوه‌ته مێژو، هاوڕابن له‌گه‌ڵ ئێمه كه سزای قورس‌تر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنین".
ساڵی 2015 رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌نێوان ئێران و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، بریتانیا، فڕه‌نسا، روسیا، چین و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی چاودێرییكردن و رێكخستنه‌وه‌ی چالاكییه ناوه‌كییه‌كانی ئێران و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌سه‌ر تاران، واژۆكرا.
توانیومانە قەبارەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بگەیەنین بە هەمان ئاستی پێش رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015
شەشی ئەم مانگە، بەهرۆز کەمالوەندی، وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، توانیویانە قەبارەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بگەیەنن بە هەمان ئاستی پێش رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کاتێکی لەبارە بۆ پەرەپێدانی چالاکییە ئەتۆمییەکان، راپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەبارەی توانا ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی شتێکی چاوەڕوانکراو بوە لایان.
خەندان-
