تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق راده‌گه‌یه‌نێت
ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا كه نه‌یویستوه ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكات بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی زیاتری سوپای ئه‌مریكا له عێراق ده‌دات، ئه‌وه‌ش له‌دوای كشانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته دێت له ئه‌فغانستان.
ترەمپ له راپۆرتێكدا به شێوه‌یه‌كی هێرشبه‌رانه باسی له شه‌ڕی ئه‌مریكا كردوه
ئه‌و بڕیاره له كاتێكدا دێت، كه ترەمپ له راپۆرتێكدا روبه‌ڕوی كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی ده‌بێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی هێرشبه‌رانه باسی له شه‌ڕی ئه‌مریكا كردوه.
ئه‌مریكا نزیكه‌ی 5200 سه‌ربازی له عێراق بڵاوهپێكردوە
ئه‌مریكا نزیكه‌ی 5200 سه‌ربازی له عێراق بڵاوهپێكردوە، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش بكه‌ن، كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مریكاش له‌مانگی رابردودا ئاشكرایكردبو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مریكا له چه‌ند مانگی داهاتودا نزیكه‌ی سێیه‌كی سه‌ربازه‌كانی له عێراق پاشه‌كشه پێ‌بکات.
خەندان
