تره‌مپ ده‌یه‌وێت وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی دوربخاته‌وه
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت مارك ئیسپه‌ر له پۆستی وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی دوربخاته‌وه، رۆبێرت ویلكی وه‌زیری كاروباری جه‌نگاوه‌رانی دێرینی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك جێگره‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی دیاریبكات.
كه‌ناڵی NBC له‌زاری سێ به‌رپرسی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپ گه‌یشتوه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، مارك ئیسپه‌ر له پۆستی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دوربخاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا رۆبێرت ویڵكی بۆ ئه‌و پۆسته دیاریبكات، له مانگی رابردوشدا راسته‌وخۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ رۆبێرت ویلكی تاوتوێ كردوه.
پێناچێت سه‌ركردایه‌تی پنتاگۆن پێش هه‌ڵبژاردنی سێی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هه‌مواربكرێته‌وه
هه‌ر به‌وته‌ی ئه‌و سێ به‌رپرسه باڵایه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه ناوه‌كانیان نه‌خراوه‌ته‌ڕو، له‌دوای لابردنی مارك ئیسپه‌ر و دیاریكردنی رۆبێرت ویڵكی له پۆستی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، پێناچێت سه‌ركردایه‌تی پنتاگۆن پێش هه‌ڵبژاردنی سێی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هه‌مواربكرێته‌وه و بگۆڕدرێت.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌وڵده‌دات مارك ئیسپه‌ر له پۆسته‌كه‌ی دوربخاته‌وه
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی رابردو، ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردبوه‌وه، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌وڵده‌دات مارك ئیسپه‌ر له پۆسته‌كه‌ی دوربخاته‌وه، له‌و روه‌شه‌وه، فه‌رمانده‌ی پنتاگۆنی له‌و نیازه‌ی خۆی ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ری هه‌یه دۆناڵد تره‌مپ مارك ئیسپه‌ر له پۆستی وه‌زیری به‌رگری دوربخاته‌وه
له مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ، ئاژانسی NBC له راپۆرتێكدا بڵاویكردبوه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه دۆناڵد تره‌مپ مارك ئیسپه‌ر له پۆستی وه‌زیری به‌رگری دوربخاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی جیاوازی زۆریان له‌نێواندا دروستبوه له‌سه‌ر كوشتنی جۆرج فلۆیدی ره‌شپێست كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پۆلیسه‌وه كوژراوه و كاردانه‌وه‌ی جیهانی لێكه‌وته‌وه.
خەندان
