ماكرۆن گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان تاوتوێ ده‌كات
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا گوتی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له میانه‌ی لوتكه‌ی پاریس‌دا ده‌بێت، كه بڕیاره به‌رپرسه باڵاكانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی پورتوگال، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، قوبرس، ماڵتا و یۆنان تێیدا به‌شدار بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی یۆنان رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی پرسی كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا گرژییه‌كی زۆر له نێوان توركیا و یۆنان درووست بووه، دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو توركیا كه‌شتییه‌كی بۆ كنه و پشكنین به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی وزه‌دا ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست "ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی ده‌ریای سپی" كرد.
rudaw
