سعوودیە.. حوکمی کۆتایی سەبارەت بە کەیسی خاشقچی دەرچوو
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی سعوودیە (واس)، وتەبێژەکە جەختی کردووەتەوە، کە دادگا، بەپێی مادەی 210 حوکمی بەسەر 8 تاوانبار لە کەیسی کوشتنی خاشقچی دەرکرد.
روونیشی کردەوە: “ئەم حوکمانە دوای ئەوە جێبەجێ ئەکرێن، کە کەسوکاری کوژراو دەسبەرداری حەقی تایبەت دەبن و هەر یەکە لە تاوانباران بەگوێرەی رۆڵیان لە تاوانەکە ئەو حوکمە ئەیانگرێتەوە، کە بۆیان دیار کراوە”.
بۆ 10 تاوانبار لە کەیسەکە 124 ساڵ بەندکردن دەرچووە، بۆ 5 تاوانبار هەر یەکەی 20 ساڵ بەند، بۆ 3 تاوانبار هەر یەکەی 10 ساڵ بەند و بۆ 2 بەندکراوەکەی دیکەیش هەر یەکەی 7 ساڵ بەندیان بۆ بڕاوەتەوە.
وتەبێژەکە روونی دەکاتەوە: “ئەم حوکمانە دوا حوکم و دەچنە بواری جێبەجێ کردن بەپێی مادەی 212ی سزادان.
باسنيوز
