له ڕووسیا 51 تووشبووى دیكهى كۆرۆنا گیانیان لهدهست دا
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 7/9/2020، لە ڕووسیا پێنج ھەزار و 185 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 30 ھەزار و 690 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یهكشەممە لە ڕووسیا، پێنج ھەزار و 195 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 51 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 17 ھەزار و 871 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا 840 ھەزار و 949 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
