وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتە دیمەشق

 وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتە دیمەشق


ئەمڕۆ دوشەممە شاندی روسیا بە سەرۆکایەتی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتە دیمەشقی پایتەخی سوریا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

دیپلۆماتکارێکی روسی کە نەیوست ناوی خۆی ئاشکرا بکا بە الحدپ-ی رایگەیاندوە، دۆسییەی کۆبونەوەکانی نێوان شاندی روسیا و بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بریتی دەبێت لە گفتوگۆکردن لە بواری سیاسی، سەربازی، ئابوری و چۆنێتی گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ قەیرانی سوریا و پاڵپشتیکردن لە رژێمی ئەسەد.

مەبەست لەو سەردانە دەستپێکردنی رێکارەکانی جێبەجێکردتی بڕیاری 2254-ی نەتەوە یەکگرتوەکانە کە پەیوەندی بە گۆڕانکاری دەستوری وڵاتەکە هەیە

ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەست لەو سەردانە دەستپێکردنی رێکارەکانی جێبەجێکردتی بڕیاری 2254-ی نەتەوە یەکگرتوەکانە کە پەیوەندی بە گۆڕانکاری دەستوری و بەرەپێشبردنی قۆناغی راگوزاری سیاسی و خۆئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنەکان.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕو، جیاوازی ئەم سەردانەی شاندی روسیا لەگەڵ سەردانەکانی پێشودا بریتییە لەوەی رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ گەیاندنی هاوکاری گەورە لەبواری ئابوریدا بۆ ئەو وڵاتە، لە روی سیاسیشەوە تێدا هەمو ئەو بەربەستانە لادەبرێت، کە رێگری لە بەرەپێشچونی رەوشی وڵاتەکە دەکات.




:
:
:
:
:
خەندان
Top