دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 27 ملیۆن و 272 هەزار و 117 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 7-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، باشووری ئەفریقیا، مەکسیک، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، ئێران، بەریتانیا، بەنگلادیش، فەرەنسا، سعودیە، پاکستان، تورکیا، ئیتاڵیا، عێراق، ئەڵمانیا، فلیپین، ئەندەنوسیا، ئۆکرانیا، کەنەدا، ئیسرائیل، بۆلیڤیا، قەتەر، ئیکوادۆر، کازاخستان، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، رۆمانیا، کوێت، بەلجیکا، عومان و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 19 ملیۆن و 319 هەزار و 433 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 888 هەزار و 340 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو (2019) لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.






باسنيوز
Top