جێگری ڕۆحانی: وڵات لە توندترین قۆناغی گەمارۆکاندایە
لەمبارەوە محەممەدباقر نەوبەخت، جێگری حەسەن ڕۆحانی و بەرپرسی ڕێکخراوی بەرنامه و بودجەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێران ڕای گەیاندووە توندترین قۆناغی گەمارۆکان، گەمارۆی نەوتە لە بەرامبەر خۆراکدا، بەڵام ئێستا ڕێگە بە ئێران نادرێت یەک دڵۆپ نەوت بفرۆشێت.
ئەو بەرپرسەی حکوومەتی ئێران گوتوویەتی لە دۆخی ئێستادا ئەگەر نەوت بە فرۆشیش بگات، ئەگەری ئاڵوگۆڕی ماڵی و دراو نییە.
ئەم قسانەی ''نەوبەخت'' لە حاڵێکدایە کە بەپێی ڕاگەیەندراوی پێشووی ئەمریکا، ناردنی دەرمان و خۆراک بۆ ئێران گەمارۆی نەخراوەتە سەر و هیچ وڵاتێک لە ناردنی خۆراک و دەرمان بۆ ئێران پێشی پێ نەگیراوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا هاوکات لە هاتنەدەرەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و گەڕاندنەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئەو وڵاتە، ڕای گەیاندبوو کە هەناردەکردنی نەوتی ئێران دەگەیەنێتە ئاستی سفر.
پاش هاتنەدەروەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران، گەمارۆی سەر کەوتی نەوت، و بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە بووەتە هۆی ئەوەی فرۆشتنی نەوتی ئێران لە ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیلەوە بگاتە ٢٠٠ هەزار و هاوکات ئەمەش کاریگەریی زۆری لەسەر ئابووریی وڵات داناوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، حکوومەتی ئێران ڕۆژانە نزیکەی٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بە شێوەی قاچاخ دەفرۆشێت کە بەهۆی گەمارۆ بانکییەکان، ناتوانن پارەی ئەو ڕێژە کەمەی نەوت وەربگرنەوە.
باسنيوز
