له‌ ئێران ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 22 هه‌زار و 154 كه‌س

له‌ ئێران ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 22 هه‌زار و 154 كه‌س
ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 22 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ شەممە 5/9/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 110 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 22 ھەزار و 154 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، ھەزار و 894 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 384 ھەزار و 666 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 332 ھەزار و 131 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.












باسنيوز



Top