ئەحمەد داودئۆغلۆ: دژایەتیكردنی توركیا لەلایەن وڵاتانەوە لاوازیی سیاسەتی دەرەوە نیشان دەدات

ئەحمەد داودئۆغلۆ: دژایەتیكردنی توركیا لەلایەن وڵاتانەوە لاوازیی سیاسەتی دەرەوە نیشان دەدات
ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆكی پارتی (ئایندە) و سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیا، پێی وایە لە دەریای سپی ناوەڕاستدا توركیا بەتەنیا ماوەتەوە و هەموو وڵاتان هەڵوێستیان دژی توركیا وەرگرتووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە توركیا لەڕووی سیاسەتی دەرەوە لاوازە.

داودئۆغلۆ لە پێگەی خۆی لە (فەیسبووك) بابەتێكی بڵاو كردووەتەوە و، لەوێدا رەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی دەگرێت.

داودئۆغلۆ نووسیویە: "تاكە وڵات لە دەریای سپی پشتی توركیای گرتبێت ئازەربایجانە، بەڵام لە بەرامبەردا رووسیا، فەڕەنسا، میسر، یۆنان و قوبرس و ئەمریكا دژی توركیا وەستاوەنەتەوە، ئەمەش بە ناحەقی بەرامبەر بە توركیا نابینم، بەڵكوو ئەوە لاوازیی سیاسەتی دەرەوەی توركیا نیشان دەدات".

ئەو باسی لەوەش كردووە: "بەداخەوە سیاسەتی دەرەوەی توركیا پشت بە هیچ ستراتیژییەتێك نابەستێت و هیچ ستراتیژییەکی نییە لە سیاسەتكردن، ئەوەی رەجەب تەییب ئەردۆغان بیەوێت و بە دڵی بێت، ئەوە جێبەجێ دەكەن".












باسنيوز



Top