ترەمپ: رێکارەکانمان نەبونایە ژمارەی مردن بە کۆرۆنا دو ملیۆن کەسی تێدەپەڕاند
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەمریکا رێکاری "زۆرباش"ی لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا گرتوەتەبەر، ئەگەر ئەو رێکارانە نەبونایە ژمارەی مردن بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەی دو ملیۆن کەسی تێدەپەڕاند.
تەندروستی جیهانی بەبێ ئەوەی سەرجەم قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکیسنەکانی کۆرۆنا تەواو بوبێت، رەزامەندی لەسەر بەرهەمهێنانی ژمارەیەکیان داوە
لەلایەکی دیکەوە کۆشکی سپی رەخنەی توندی لە رێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە گرت و رایگەیاند، "بەبێ ئەوەی سەرجەم قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکیسنەکانی کۆرۆنا تەواو بوبێت، رەزامەندی لەسەر بەرهەمهێنانی ژمارەیەکیان داوە".
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەشداری لە هەوڵی جیهانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و دابەشکردنی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر وڵاتانی جیهاندا ناکات
رۆژنامەی واشنتن پۆستیش لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەشداری لە هەوڵی جیهانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و دابەشکردنی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر وڵاتانی جیهاندا ناکات، بەهۆی ئەوەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەرپەرشتی ئەو هەوڵە نێودەوڵەتییە دەکات.
پەپێی دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، تا ئێستا شەش ملیۆن و 389 هەزار و 57 توشبوی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 192 هەزار و 111 کەس گیانیانلەدەستداوە.
خەندان-
