وه‌زیری به‌رگری توركیا به‌ ئێف16 به‌سه‌ر ده‌ریای ئیجه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌

وه‌زیری به‌رگری توركیا به‌ ئێف16 به‌سه‌ر ده‌ریای ئیجه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، ئه‌مڕۆ به‌ فڕۆكه‌ی سه‌ربازی ئێف16 گه‌شتێكی به‌سه‌ر ده‌ریای ئیجه‌دا كرد.

ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری، پڕۆژه‌ی ساڵی "مه‌شقی فڕۆكه‌وانی" بۆ هێزه‌ ئاسمانییه‌كان راگه‌یاند و له‌ به‌رایی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا خۆی به‌ فڕۆكه‌یه‌كی ئێف16 به‌سه‌ر ده‌ریای ئیجه‌دا سووڕایه‌وه‌.

له‌ ناو فڕۆكه‌كه‌دا، خلووسی ئاكار له‌گه‌ڵ یاوه‌ره‌كانی دوا و رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌ گیانی تێكۆشه‌رانی دێرینی به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌جۆرێك كارده‌كات، كه‌ ببێته‌ جێی ئاسووده‌یی گیانی ئه‌وانه‌ی له‌ ریزی سوپادا گیانیان به‌خت كردووه‌.









K24
Top