له ئێران ژمارهى تووشبوانى كۆرۆنا 380 ههزار كهسى تێپهڕاند
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/9/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 129 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، کە کۆی گشتیی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، 21 ھەزار و 926 کەسە.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە ئەمڕۆ، ھەزار و 944 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 380 ھەزار و 746 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 328 ھەزار و 595 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
